مەسعود بارزانی دەبێت مافی کورد لە سوریا بە دەستور بچەسپێت

KNN : Kurdish News Network
02:19 - 18/01/2026
کوردستان
+
-

مەسعود بارزانی دەڵێت پێشوازی لە مەرسومی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا دەکات و دەبێت مافەکانی کورد لە دەستوردا بچەسپێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوا و کۆبوونەوەی دوێنێ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دەبێت مافی کورد بچەسپێت.

 

دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:

 

"سەبارەت بە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سووریا و لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، دوێنێ كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی گرنگمان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و سەرۆكی ئەنەكەسە هەبوو.

 

هیوادارین بە زووترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانە ڕابگیرێن كە ئێستا لەنێوان هێزەكانی حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئارادایە و هەموو لایەك بۆ ئەو ڕێككەوتنانە بگەڕێنەوە كە پێشتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەییشتن بە سەقامگیری لەنێوان لایەنەكانی سووریا بەستراون. هەروەها دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی ئیجابی و ئاراستەی دروست دەزانین و هیوادارین ببێتە زەمینەیەك بۆ ئەوەی بە ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری، گەرەنتیی مافەكانی گەلی كوردی لەسەر بنیات بنرێت."

54 جار خوێندراوەتەوە