ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی : چوار كورسیمان له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستهێناوه‌

KNN : Kurdish News Network
03:53 - 13/11/2025
کوردستان
+
-

به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی ئاشكرایكرد كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقدا چوار كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،ئه‌و چواركورسییه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارتی ته‌قه‌دوم و لیسته‌كانی سه‌ر به‌و پارته‌ مسۆگه‌ر كراون.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانیان بریتین له‌هه‌ریه‌ك له‌ زه‌ینه‌ب ته‌میمی له‌به‌سره‌ كه‌ له‌نێو هاوپه‌یمانیی ته‌سمیمه‌و به‌دواشیدا ئه‌زهار سه‌درانه‌ له‌ئه‌نبار كه‌ سه‌ر به‌پارتی ته‌قه‌دومه‌و له پارێزگای به‌غدادیش مه‌ها عه‌لوانی كورسییه‌كی به‌ده‌ستهێناوه‌و  له‌نه‌ینه‌واش جه‌میل سه‌باك كه‌كاندیدی ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان بووه‌ له‌نێو پارتی ته‌قه‌دوم سه‌ركه‌وتووه‌.

 

 

به‌وته‌ی به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی وه‌سفی عاسی له‌كه‌ركوك وه‌ك كاندیدێكی ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان یه‌ده‌گی یه‌كه‌مه‌ له‌پارتی ته‌قه‌دوم و له‌دیاله‌ش غازی فه‌یسه‌ڵ یه‌ده‌گی یه‌كه‌میانه‌ له‌و پارێزگایه‌.

656 جار خوێندراوەتەوە