ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان بەهۆی باسکردنی ئازادیی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەستی
لەکارکێشایەوە و سەردانی زیندانی ئەدیرنەی کرد و چاوی بە سەرکردە کوردەکە کەوت.
هەواڵ:KNNC
بوڵەنت ئارنچ ڕاوێژکاریی پێشووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا،
سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپەی کرد لە گرتوخانەی ئەدیرنە و
چاوی بە سەرکردە کوردەکە کەوت.
بوڵەنت ئارینچ پێشتر کە ڕاوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغانبوو باسی لە پرسی
ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی کرد، لەسەر قسەکانی دەوڵەت باخچەلی، کە ئازادیی دەمیرتاش بەخێر ناوبردبوو بۆ تورکیا، بەوهۆیەشەوە ڕووبەڕووی
ڕەخنە و هێرشی ئەردۆغان بوویەوە و ناچاربوو دەست لە پۆستی ڕاوێژکاریی بکێشێتەوە.
ڕاوێژکارەکەی پێشوی سەرۆککۆماری تورکیا، لە ڕابردوودا دەستخۆشی لە دەوڵەت باخچەلی
سەرۆکی پارتی نەتوەپەرستی تورکیاپ-مەهەپە کرد بۆ دەستپێشخەری پڕۆسەی چارەسەریی و
پرسی ئازادیی دەمیرتاش.
ئەوەش لە کاتێکدایە پاش ڕەتکرنەوەی تانەی تورکیا لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە، چاوەڕوانی ئازادبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکرێت بەم زووانە...
1176 جار خوێندراوەتەوە