نێردەی ئەمەریکا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمەریکا و سوریای بە مەزڵوم عەبدی
گەیاند و فەرماندەکەی کورد جەختی لە یەکگرتن کردەوە.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: لەگەڵ تۆم باراک نێردەی ئەمەریکا بۆ سوریا، قسەیان
کردوە و باسیان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان هەردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا
و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا کردوە.
فەرماندەی هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، کە لەڕێگەی تۆم باراکەوە سوپاسی دۆناڵد
ترەمپی کردوە بۆ سەرکردایەتیکردنی پرسی سوریا و بەرەوپێشبردنی باباتەکانی پەیوەست
بە دۆخی وڵاتەکە.
مەزڵوم عەبدی جەختی کردەوە لە پابەندی هێزەکانیان بە تێکەڵبوون بە سوپای
سوریا و یەکگرتن لەنێو دامەرزاوەکانی دەوڵەتدا.
لە کۆتاییشدا وتویەتی، لەگەڵ هاوبەشاندا بە
هەماهەنگی لە هەوڵی بەردەوامدان لەپێناو داهاتوویەکی خۆشگوزەران و شیاو بە
پێکهاتەکانی سوریا و دڵنیاییدان لە سوریایەکی یەکگرتوو...
بەپێی زانیارییەکان، پەیوەندییەکەی نێوان تۆم
باراک و مەزڵوم عەبدی، بە دەستپێشخەری نێردەکەی ئەمەریکا بووە و ئەو پەیوەندیی
کردوە تا بابەتەکانی کۆبوونەوەکە بۆ فەرماندە کوردەکەی ڕۆژئاوا ڕوونبکاتەوە...
579 جار خوێندراوەتەوە