کەشناسێک دەڵێت 20 ساڵە ڕووی نەداوە هیچ بارانێک تا ئێستا نەبارێت، بەڵام ساڵەکەی ساڵێکی باش و پڕباران دەبێت.
هەواڵ:KNNC
سیروان ساڵح شارەزای بواری کەشناسیی لەبارەی کەشوهەوا ڕایگەیاند: ماوەی 20 ساڵە ڕووی نەداوە کە تا ئەم کاتەی پاییز هیچ بارانێکی سەرتاسەریی نەبارێت و وشکەپاییزی بەو جۆرە ناوچەکە بگرێتەوە.
لەبارەی یەکەمین شەپۆلە بارانبارین وتی، کە لە دوای ناوەڕاستی ئەم مانگەوە یەکەمین شەپۆلی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و تا هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوش بەردەوام دەبێت، واتا شەپۆلەکە نزیکەی سێ هەفتە بە جیاوازیی لە ناوچەکانمان دەبێت بە پچڕپچڕی، دواتریش لە نیوەی مانگی داهاتووەوە شەپۆلێکی باشی بارانبارین هەیە.
وتیشی ڕاستە بارانی پەڵە دواکەوتوە بەڵام دواکەوتنی پەڵەباران بۆ مانگی 12 ئاسایی یە و زۆربەی ساڵەکان کەوتوەتە ئەم مانگە و بۆ کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکان کێشەی نەبووە.
ئەو کەشناسە مژدەی ئەوەی داوە، کە بە گشتیی پێشبینییەکان بۆ ئەمساڵ زۆرباشن و ساڵێکی پڕبارانە و چاوەڕوانی وشکەساڵیی ناکرێت...
1029 جار خوێندراوەتەوە