تۆم باراک، نێرده‌ی
ئەمریکا بۆ سوریا، کۆتایی ئەم مانگەی وه‌ك دوا واده بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری ڕیشه‌یی
لە دۆخی چەکی حزبوڵڵای لوبنان دیاریكرد.
هەواڵ:KNNC
کەناڵی 13ی ئیسرائیلی
بڵاویکردەوە، تۆم برۆک، نێردەی ئەمەریکا بۆ سوریا، به‌رپرسانی حكومه‌تی لوبنانی
ئاگاداركردوه‌ته‌وه، له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ئه‌گه‌ر بێتوو پرسی چه‌كداماڵینی حیزبوڵا
پێشكه‌وتن به‌خۆوه نه‌بینێت.
بەگوێرەی کەناڵەکە،
ئەمریکا لەرێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە هۆشداری گه‌یاندوه‌ته سەرکردایەتی
لوبنان ، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی باشووری لوبنان و بەردەوامی پێکدادانەکانی
سنووری نێوان حیزبوڵا و سوپای ئیسرائیل.
بەگوێرەی ئەو
پلانەی سوپای لوبنان کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکراوە سەبارەت بە چەکداماڵینی
حیزبوڵا، قۆناغی یەکەم پێویستی بە پاککردنەوەی ناوچەی لیتانی باشووری لوبنان هەیە
له‌چه‌كی ئه‌و حیزبه‌و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەکانی، بەڵام دەسەڵاتدارانی لوبنان
دەڵێن، داگیرکردنی پێنج پێگه لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕێگری ده‌كات له‌پرۆسه‌ی چه‌كداماڵینی
حیزبوڵا له‌ناوچه‌كه‌دا.
98 جار خوێندراوەتەوە