ئەردۆغان: چاومان لە خاکی هیچ وڵاتێک نییە

KNN : Kurdish News Network
01:55 - 05/11/2025
جیهان
+
-

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت هەنگاوەکانیان بە ئاڕاستەی تورکیای بێتیرۆرە و چاویشیان لە خاک و سەروەریی هیچ وڵاتێک نییە.


هەواڵ:KNNC


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا-ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا و لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی و چەسپاندنی ئاشتیی ڕایگەیاند: هەر هەنگاوێک ناویانە بە ئامانجی تورکیایەکی بێتیرۆر بووە و هەنگاوەکانیشیان بە ئاڕاستەی تورکیای بێترۆر تا ئێستا بەردەوامە، ئێستاش پڕۆسەکە پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ.

 

ئەردۆغان: چاومان لە خاکی هیچ وڵاتێک نییە


سەرۆککۆماری تورکیا وتیشی، سوپای تورکیا لە هەر ناوچە و هەرێمێک بووبێت ئارامیی و ئاساییشی بەرقەرارکردوە و لەپێناو سەقامگیرییدا بووە نەک ئامانج و مەبەستی دیکە.

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە پرسی سەروەریی کرد و وتی، ئەوان وەک تورکیا بە هیچ جۆرێک چاویان لە خاک و سەرەوریی هیج وڵاتێک نەبووە و نییە....

 

 

ئەوەش لە کاتێکدایە تورکیا لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان و هەریەک لە وڵاتانی عێراق و سوریا و لیبیا و چەندین وڵاتیکە بە ئاشکرا لەڕووی سەربازییەوە بوونی هەیە و بنکە و بارەگاشی تیایاندا بەهێزکردوە...

 

190 جار خوێندراوەتەوە