ئەمەریکا؛ کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک گیانلەدەستدانی 7 کەسی لێکەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:51 - 05/11/2025
جیهان
+
-

لە یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا فڕۆکەیەکی بارهەڵگر کەوتەخوارەوە و گیانلەدەستدانی جەند کەسێکی لێکەوتەوە.


هەواڵ:KNNC

بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە ویلایەتی هاوایی و لەڕێگەی ڤیوسویل لە ئەمەریکا فڕۆکەیەکی گواستنەوەی کەلوپەل، کەوتە خوارەوە.

 

 

لەبارەی ڕووداوەکەوە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمەریکا ڕایگەیاند: فڕۆکەی ماکدۆنێل دۆگلاس MD-11 کە بەرەو هاوایی دەڕۆیشت، لە دەوروبەری کاتژمێر 5:15 خولەکی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆی وڵاتەکە، کە دەکاتە کاتژمێر10:15 ی ناوەند، کەوتە خوارەوە و بە لایەنی کەمەوە حەوت کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

ئاماژە بەوەشدراوە، کە جیا لە گیانلەدەستدانەکان، ژمارەیەک بریندار هەیە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی مردن بە ڕووداوەکە بەرزببێتەوە و سێ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانییەکەش نادیارە کە بارودۆخیان چۆنە...

162 جار خوێندراوەتەوە