وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت:
چیتر خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی متمانەی نەماوە و تەنها ئامڕازێکە دژی نەیارانی
وڵاتانی ڕۆژئاوا.
هەواڵ:KNNC
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە واڵی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی
قسەیکردوە و ڕایگەیاندوە: خەڵاتە بەناوبانگەکەی ئاشتیی متمانەی جارانی نەماوە و بۆ
زۆر کەس لە جیهاندا لەمێژە ئەو خەڵاتە متمانەی لەدەستداوە کە دەبوو هەیبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڕاستییەکەی
ئەوەیە کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی هەمیشە وەک ئامڕازێکی هێرشکردن و هەڕەشە بۆسەر نەیارانی
وڵاتانی ڕۆژئاوا بەکارهاتوە، وڵاتگەلێک کە ئەوان بە دژەبەرژەوەندیی خۆیانی دەزانن وەک دوژمی ئاشتیی دەبینرێت.
بۆ سەلماندنی قسەکانی،
عەباس عەراقچی باسی لە نۆبڵی ئەمساڵی ئاشتیی کردوە و وتویەتی، بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ بە ماریا
کۆرینا ماچادۆ، کەسایەتییەک کە لەگەڵ شەڕکردن بوو دژی وڵاتەکەی
خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا تاوانکارییەکانی کۆمەڵکوژیی فەڵيستینییەکان بەشکۆ و پیرۆزدەکات، دەرخەری نائاشتییبونە.
لە کۆتاییدا باسی لەوەکردوە، کە خودی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەمساڵ، خۆی لە هەژمارە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی خۆی و بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیرائیکلی
ئاشکراکردوە و پشتیوانی تاوانەکانی سەر هاووڵاتیانی غەززەی کردوە و بزوتنەوەی
حەمماسی وەک تیرۆرست ناوبردوە....
62 جار خوێندراوەتەوە