رێكخراوی ته‌ندروستیی
جیهانی هۆشداریدا له‌داڕمانی سیستمی ته‌ندروستی له‌سوریاو ده‌ڵێت پشتیوانیكردنی مرۆیی كه‌رتی ته‌ندروستی
ئه‌و وڵاته له‌پاشه‌كشه‌دایه.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك رێكخراوه‌كه
ئاماژه‌ی پێكردوه بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا له سوریا بوته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و
حكومه‌تی دیمه‌شقیش ناتوانێت پشتگیری كه‌رتی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی بكات.
كریستینا بیسكی
هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی ته‌ندروستیی جیهانی له‌سوریا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو
مانگی رابردودا و به‌هۆی نه‌بونی پشتیوانیی دارایی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستیی نه‌توانراوه
چاره‌سه‌ر بۆ 210 هه‌زار حاڵه‌تی پزیشكیی و 122 هه‌زار حاڵه‌تی ده‌رونی و 13.700
حاڵه‌تی منداڵبوون بكرێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا
به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی له‌سوریا 7.4 ملیۆن هاوڵاتی
له‌به‌ده‌ستهێنانی داووده‌رمان و چاره‌سه‌ر بێ به‌ش ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه
كه ته‌نیا له 58%ی نه‌خۆشخانه‌كان و له 23%ی بنكه ته‌ندروستییه‌كان كارده‌كه‌ن
و به‌گرانیش ده‌رمان و كاره‌باو كه‌لوپه‌لی پزیشكیان ده‌ستده‌كه‌وێت.
36 جار خوێندراوەتەوە