ڤلادیمیر
پوتن، سەرۆکی روسیا لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بهبۆنهی جەژنی رۆژی یەکگرتویی
نیشتمانی كه لە كۆشكی سەرۆكایەتی (كرێملین)، بهڕێوهچوو خەڵاتی
پوشکینی بەخشییە پرۆفیسۆر رەشاد میران، كۆمەڵناس و کەسایەتیی ناسراوی کورد.
هەواڵ:KNNC
خەڵاتی
پوشکین، کە بەناوی ئەلێکساندەر پوشکین، شاعیری گەورەی ڕوسیاوە ناونراوە، لە ساڵی
1999ـەوە پێشکەش بەو کەسایەتیانە دەکرێت کە لە بوارەکانی کولتوری، هونەری و زانستە
مرۆڤایەتییەکاندا بەشداریی کاریگەریان لە لێکۆڵینەوە و پاراستن و بەناوبانگکردنی
کولتوری روسیادا هەبوە.
پ.د. ڕەشاد میران، یەكێكە لە ئەكادیمیستە دیارەكانی
كوردستان و ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە لە تۆیژینەوەی زانستیی كۆمەڵناسیدا و هەتا ئێستا
سەرپەرشتیی زیاتر لە 15 نامەی ماستەر و تێزی دكتۆرای قوتابیانی بواری كۆمەڵناسی
كردووە، خاوەنی چەندین كتێبیشە لەسەر بوارەكانی كۆمەڵناسی و ڕەوشی ئایینی و
نەتەوەیی لە كوردستاندا؛ هەروەها یەكێكە لە وەرگێڕە لێهاتووەكان لە زمانی
ڕووسییەوە بۆ زمانی كوردی- بۆ نموونە، كتێبی «نەژادی كورد»ی كوردناسی ناوداری
سۆڤیەتی «ڤیلچێڤسكی» كردووە بە كوردی. ئەمە بێجگە لە بەشداریكردنی لە دەیان
كۆنگرە و كۆنفڕانسی زانستی و ڕووپێویی سۆسیۆلۆگی.
113 جار خوێندراوەتەوە