بەرپرسی
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دهرهوهی حکومەتی هەرێم دەڵێت: لە ساڵی نوێوە پەیوەندییەکانی
هەرێمی کوردستان و عێراق بەپێی یاسای نوێی بودجە دەبێت و تا ئەو کاتەش هەناردەی
نەوت بەردەوام دەبێت.
هەواڵ:KNNC
 
 
سەفین دزەیی بەرپرسی
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دهرهوهی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی
تایبەتدا بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە ماوەکانی ڕابردوودا بەپێی یاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 داوا لە هەرێمی کوردستان
کرابوو نەوت ڕادەست و هەناردەبکات، بەڵام لە کۆتایی ئەمساڵدا دەگۆڕێت.
 
سەفین دزەیی وتی لەپاش هەڵبژاردنەکانی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ
بابەتی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند گۆڕانکاریی بەسەدا دێت و بودجەی نوێ
دیاری دەکات کە پەیوەندییەکان چۆن دەبن.
 
 
بەرپرسەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیاییدا لە بەردەوامی هەناردەکردنی
نەوتی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا، تاوەکو یاسای بودجەی نوێی عێراق پەسەند دەکرێت  و دەچەسپێت هەناردەی نەوت بەو جۆرەی ئێستا بەردەوام دەبێت...
 
 
بەپێی ڕێککەوتنە نوێیەکەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت ڕۆژانە هەرێم 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی ناوەند بکات، لەگەڵ 120 ملیار داهاتی ناوخۆی مانگانە، لەبەرامبەردا حکومەتی عێراق کەمتر لە ترلیۆنێک دینار وەک موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت....
                
 
              192 جار خوێندراوەتەوە