دەمپارتی
پاش قسەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕایگەیاند لە تورکیادا پێشێلی مافی
هاووڵاتییان دەکرێت و دەبێت هەرچی زووە دەمیرتاش و زیندانیانی سیاسی
ئازادبکرێن.
هەواڵ:KNNC
شاندی پارتی یەکسانی و
دیموکراسی گەلان- دەمپارتی پاش قسەکانی دادگەی ئەوروپا لەبارەی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایانگەیاند: لە تورکیادا مافی نەک تەنها تورکیادا پێشێلی مافی
هاووڵاتییان ئەوەی دەوترێت بۆ هەمووان ڕاستە.
ڕاشیانگەیاند: لە تورکیادا مافی تاکەکان پێشێل دەکرێت و
ئازادیی زەوت دەکرێت، ئەوەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی پێشێلکاری قسەی
لەسەر دەکات تەنها لەسەر زیندانییان نییە، بەڵکو بەرامبەر بە هەموو تاکێکی وڵاتەکە
دەکرێت.
ئاماژەیان بەوەشدا، سیاسەت
بە تۆڵەکردنەوە و ڕق ناکرێت، دەبێت هەمووان یەکسان و وەک یەکبن لە ماف و
ئازادییەکاندا و نەک وەک ئەوەی ئێستا لە وڵاتەکەدا هەیە، هیچ کام لەو گوشار و
فشارانەی دەکرێنەسەر ئازادیخوازان ناتوانن لە هەوڵدان بۆ ئامانجەکانیان ساردیان
بکەنەوە و ڕایانبگرن.
لەبارەی ئازادیی زیندانییانیش
وتیان دەبێت هەرچی زووە سەڵاحەدین دەمیرتاش و تەواوی زیندانیانی سیاسیی لە وڵاتەکە
ئازادبکرێن، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: کە بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش لای دەسەڵاتی دادوەریی یە.
72 جار خوێندراوەتەوە