ئهمرۆ
سێشهممه دادگای تێهەڵچوونەوەی مۆریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارێكی دادگای باڵای مۆریتانیا پیشاندا سهبارهت بهسهپاندنی
سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردن بهسهر محەمەد ولد عەبدولعەزیز، سەرۆکی پێشووی مۆریتانیا
بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و خۆدەوڵەمەندکردنی نایاسایی .
هاوكات
دادگای باڵای ئهو وڵاته بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی
سەروەت و سامانی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی دەرکرد و مافە مەدەنییەکانی لێ سەندەوە، بەوەش
کۆتایی بەو دادگایە هێنا کە بە درێژترین دادگاییکردن لە مێژووی ئهو وڵاتهدا وەسف
دەکرێت.
لە
مانگی ئایاری ساڵی ڕابردووشدا دادگای تێهەڵچوونەوەی مۆریتانیا بڕیاری سەرەتایی خۆی
دەرکردبوو، بهر لهوهی هەردوو تیمی بەرگری سەرۆکی پێشوو و دەوڵەت تانە تۆمار بکەن.
تۆمهتباركردن
و كردنهوهی دۆسێ لهدادگا لە لێکۆڵینەوەیەکی
پەرلەمانییەوە سەرچاوەی گرتبوو سەبارەت بەو گرێبەستە گشتی ومامەڵانهی کە لە سەردەمی
دەسەڵاتی سهرۆكی پێشوی ئهو وڵاته ئەنجامدرابون، ئەوەش دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی
نێوان ئەو و محەمەد ولد غەزوانی، سەرۆکی ئێستای مۆریتانیا، لەسەر سەرکردایەتیی
پارتی دەسەڵاتدار.
پارێزەرانی
عەبدولعەزیز پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە دۆسیەکە پاڵنەری سیاسییە، لە کاتێکدا دەسەڵاتداران
پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە لەسەر بنەمای تۆمەتی گەندەڵی دادگایی كراوه.
150 جار خوێندراوەتەوە