هەسەدە: دوو شەڕڤان لە شەڕی تورکیا و بەکرێگیراوەکانیدا شەهیدبوو

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 04/11/2025
کوردستان
+
-

هەسەدە شەهیدبوونی دوو شەڕڤانی لە شەڕی دژ بە تورکیا و هاوپەیمانەکانی ڕاگەیاند و جەخت لە بنیادنانی نیشتیمانێکی ئازاد و دوور لە تیرۆر دەکاتەوە.


هەواڵ:KNNC


هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکیدا شاهیدبوونی دو شەڕڤانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە شەڕڤانەکان لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی تورکیا و چەکدارە بەکرێگیراوەکانیدا شەهیدبوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە ئەو دو شەڕڤانە لە دوو کات و شوێنی جیاواز شەهیدبوون،

 

 

یەکێک لە شەڕڤانەکان بە ناوی بەسام حرکی لە کاتی هێرشی تورکیا و هاوپەیمانەکانیدا بۆسەر شاری منبج شەهیدبووە،

 

 

شەڕڤانەکەی دیکەش بە ناوی کوران قامیشلۆ لە سنوری شاری قمیشلۆ شەهیدبووە.

 

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی کردوەتەوە لەوەی کە ڕێگە بە بوونی توندڕەویی نادەن و بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و خەباتکردن، تا بنیادنان و ئاواکردنی نیشتیمانێکی بەهێز و ئازاد و پارێزراو، ئارام و دوور لە تیرۆر و توندڕەویی...

147 جار خوێندراوەتەوە