وەزیری ئیتلاعاتی ئێران: لە شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیلدا، دەزگای هەواڵگری 50 وڵات هاوکاری ئیسرائیل بوو

KNN : Kurdish News Network
08:27 - 23/10/2025
جیهان
+
-


وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، رایگەیاند، لە شەڕی 12 رۆژەی وڵاتەکەی و ئیسرائیکدا، ئەوان بەتەنها دژی ئیسرائیل شەڕیان نەکردوە، دەزگای هەواڵگری زیاتر لە 50 وڵات هاوکاری ئیسرائیل بوون و ئامانجیان بوو، دەسەڵات بگۆڕن وخاکی ئێران دابەش بکەن.

هەواڵ:KNNC

 
ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی پارێزگای چوار مەحاڵ و بەختیاری رایگەیاند، بە یەکگرتویی گەل و دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانیان توانیویانە بەسەر دوژمندا سەربکەون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، ئێران لە بەرامبەر ئەو شەڕەدا سەرکەوتوو بوو کە زیاتر لە 50 دەزگای هەواڵگری هاوکاری ئیسرائیلیان دەکرد،  شکستیان بە پلانی ئیسرائیل و ئەمریکا هێنا، کە بە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهان و تەواوی دەزگای هەواڵگرییەکان ئەنجامیاندا.

ئیسماعیل خەتیب ئەوەشی خستوەتەروو، هێرش و شەڕی 12 رۆژەی ئێرا نو ئیسرائیل مەبەست لێی گۆڕینی دەسەڵات و دابەشکردنی خاکی وڵاتەکە بوو، بەڵام دوژمنان شکستیان هێنا لەو ئامانجەیاندا.

وەزیرەکەی ئێران لەبارەی دانوستان و گەیشتن بە ڕێککەوتن وتویەتی؛ ئەمریکا باسی دانوستان دەکات، بەڵام ئەوان متمانەیان پێی نییە و پێشتریش لە کاتی دانوستاندا هێرشیان کردوەتە سەر وڵاتەکەیان.

115 جار خوێندراوەتەوە