کۆمەڵەی هەگبۆرا، کۆمەڵەی
بنەماڵەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیلن، نامەیەکیان ئاراستەی بنیماین ناتانیاهۆ
کردوە و تێیدا داوای دەستبەجێ دەستپێکردنەوەی شەڕیان دژی حەماس کردووە و واژوکردنی
رێککەوتەن کاتییەکەیان بە مەترسی بۆ ئاسایشی وڵات داناوە.
هەواڵ:KNNC
لەناو ئیسرائیلەوە
ناڕەزایەتی دژی ئاگربەستی کاتی لەگەڵ حەماس دروستبوە و کۆمەڵەی بنەماڵەی سەربازە کوژراوەکان داوای
دەستپێکردنەوەوی هێرشەکان دەکەن بۆ سەر حەماس.
کۆمەڵەی هەگبۆرا، لە
نامەکەیاندا هۆشدارییان داوە کە وەستانی شەڕ و واژۆکردنی رێککەوتنە کاتییەکان لەگەڵ
حەماس هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل دەکات و نابێت دووبارە بکرێتەوە.
وەک لە نامەکەدا
هاتووە؛ “لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار بینیویانە حەماس هەموو ئاگربەستێک بۆ
دووبارە گرووپکردنەوە بەکاردەهێنێت و هەر پاشەکشەیەک یان پێدانی کات بە حەماس تەنها
بوێری گروپەکە دەکات بۆ هێرشی زیاتر."
خێزانەکان جەختیان لەوە
کردەوە کە ئامانجەکە دەبێت "لەناوبردنی تەواوەتی توانا سەربازییەکانی حەماس و
کۆتاییهێنان بێت بە دەسەڵاتی حەماس لە کەرتی غەززە" .
کۆمەڵەی هەگبۆرا داواشی
لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردوە، کە بەرەنگاری فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ببێتەوە
و بۆ وەستاندنی شەڕەکە و ڕێگە نەدات “خوێنی
قوربانییەکان بێهودە بڕژێت”.
51 جار خوێندراوەتەوە