ئەسۆشێتد پرێس: لە نزیک حوسییەکانی یەمەن، بنکەی ئاسمانی دروست دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
08:53 - 22/10/2025
جیهان
+
-

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بە پشت بەستن بە وێنە مانگی دەستکردی بڵاویکردەوە، بنکەیەکی ئاسمانی نوێ لە دورگەی زوقار لە دەریای سوور لە نزیک شاری بەندەری حودەیدە لە یەمەن کە ناوچەیەک لە ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی یەمەندایە دروست دەکرێت.

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، لە نزیک حوسییەکان یەمەن بنکەیەکی ئاسمانی کە درێژی ڕێرەوەکەی دوو کیلۆمەتر دروست دەکرێت، رەنگە بۆ سنوردارکردنی دەسەڵات و چاودێریکردنی حوسییەکان بێت


ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردوە، هێشتا دیار نییە کێ لەپشت پڕۆژەکەوەیە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کۆمپانیایانەى بەشدارن لە دروستکردنیدا پەیوەندییان بە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیەوە هەیە

بە گوتەی شارەزایان، دروستکردنی ئەم ڕێڕەوی فڕینە، دەکرێت بەشێک بێت لە تۆڕێکی فراوانبونی بنکە ئاسمانی و دەریاییەکان لە ڕێڕەوێکی ستراتیژی نێودەوڵەتی کەشتیوانیدا، ڕێڕەوێک کە تا ئێستا حوسییەکانی سەر بە ئێران زیاتر لە 100 کەشتییان کردۆتە ئامانج و لانیکەم چوار کەشتییان نوقم کردووە.


 بنکەیەکی لەم شێوەیە ئەگەر سەربازی بێت، دەتوانێت رێگە بدات بە ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی و چاودێری ئاسمانی بەسەر دەریای سوور و کەنداوی عەدەن و گەرووی ستراتیژی بابولمەندەب.

 

بنکەکە زیاتر لە دوو کیلۆمەتر ڕێرەوی فڕینی هەیە و نزیکەی 90 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری بەندەری حودەیدە کە لە ژێر دەستی حوسییەکاندایە و ناوەندێکی سەرەکی کەشتیوانییە دورە

55 جار خوێندراوەتەوە