ئێران : چیتر پابه‌ند نابین به‌كۆت و به‌نده‌كانی په‌یوه‌ست به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌مان

KNN : Kurdish News Network
05:04 - 18/10/2025
جیهان
+
-

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: کە چیتر پابەند نابن بە "کۆت و بەندەکان"ی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەیانه‌وه‌ ، كه‌ ئه‌وه‌ش هاوكاته‌  لەگەڵ بەسەرچوونی ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی کە 10 ساڵ لەمەوبەر ئەنجامدرابوو.

هەواڵ:KNNC


جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌ ، تاران به‌نه‌گۆڕی پابه‌ندی هه‌وڵه‌ دیپلۆماسیه‌كانه‌و هەموو ڕێوشوێنەکانیش كه‌ (لە ڕێککەوتنەکەدا) هاتوه‌، لەوانە سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و میکانیزمە پەیوەندیدارەکان، بە ماوەی بەسەرچوو دادەنرێت.




دوای چەندین ساڵ لە دانوستان، ئەم ڕێککەوتنە لە نێوان ئێران و زلهێزەکان (ئەمریکا، چین، ڕووسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا) ئەنجامدرا. ڕێگەی بە تاران دا کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی سنووردار بکات لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییە توندەکان کە لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە سەپێندرابوون.

139 جار خوێندراوەتەوە