ماڵپەڕی
بلومبێرگ نیوزی ئەمریکی بە پشتبەستن بە بەرپرسانی تورکیا بڵاویکردووەتەوە ئەنقەرە بەنیازە کەرەستەی
سەربازی بۆ سوریا دابین بکات و ڕێککەوتنێکی ئەمنی ئەنجامداوە کە ڕێگەی پێدەدات ئەو چەکدارە کوردانە
بکاتە ئامانج کە بەدرێژایی سنووری سوریا هەن
هەواڵ: KNN
بە پێی
بڵاوکراوەی ئەو میدیا ئەمریکیە پلانەکان بریتین لە دابینکردنی زرێپۆش و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە
و مووشەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ سوریا لە لایەن تورکیاوە لە چەند هەفتەی داهاتودا
ئەو میدیایە دەشڵێت بەرپرسانی
تورکیا مەبەستیان لە هاوکاریە سەربازیەکان بۆ سوریا بەمەبەستی دوبارە بنیاتنانەوەی
هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە
ڕونیشان کردوەتەوە تورکیا و سوریا
تاوتوێی فراوانکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنیی نزیکەی سی ساڵەیان کردوە کە ڕێگە بە تورکیا دەدات
دەستکراوەبێت بۆ لێدانی ئەو چەکدارە
کوردانەی لە نزیک سنوورەکان چالاکی دەکەن، بە وتەی بەرپرسان کە زانیاریان بەو
میدیا داوە ئاشکرایان کردوە . تورکیا دەیەوێت ناوچەی ڕێگەپێدراو لە 5 کیلۆمەتری ئێستا
بۆ 30کیلۆمەتر درێژ بکاتەوە
428 جار خوێندراوەتەوە