دەربارەی بەردەوامی ناجێگیری نرخی زێر لێکۆڵەرێکی ئابوری
رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا نرخی زێڕ ناجێگیرە بەڵام پێشبینی دەکەین تاوەکو ساڵی تازە نرخی زێر زیاتر بەرزبێتەوە
هەواڵ؛ KNNC
سامان ئەحمەد لێکۆڵەری ئابوری لە میانی بەشداریکردنی لە
بەرنامەی دەنگی گۆراندا رایگەیاند، پێشبینی دەکەین نرخی زێر تاوەکو ساڵی نوێ بەرزبێتەوەو
تا چەند ساڵێکیش ئەگەری بەردەوامی بەرزبونەوەی نرخی زێڕ هەیە بەتایبەتر لە مانگی
داهاتودا دەردەکەوێت چارەنوسی نرخی زێڕ بەکوێ دەگات.
دەربارەی هۆکاری بەرزی نرخی زێڕ ئاماژەی بەوەکرد، چین
یەکێکە لەو وڵاتانەی ئاڵتون زۆر دەکڕێ لەگەڵ
ئەوەی کە خۆی بەرهەەمهێنەری ئاڵتونە ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزی نرخی زێڕ.
سەبارەت بە زیو ئەو لێکۆڵەری ئابوریە وتی، نرخی زیو
وابەستەیە بە نرخی زێر لەڕوی بەرزبونەوەو نزمبونەوە .
49 جار خوێندراوەتەوە