سیپان حەمۆ: تێکۆشان بەردەوامە و کورد سازش لە ئامانجەکانی ناکات

KNN : Kurdish News Network
08:57 - 18/10/2025
کوردستان
+
-

سیپان حەمۆ: تێکۆشانی هەسەدە بەردەوامە و دەبێت ببێتە بەشێک لە هێزەکانی سوریا بە هەمان ئەو بیروباوەڕەی هەیەتی، کورد سازش لە ئامانجەکانی ناکات و لەگەڵ سوریایەکی دیموکراتیکە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

سیپان حەمۆ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە ڕایگەیاند: لە سەرەتای بنیادنانەوەی سوریایەکی نوێدا پرسی تێکەڵکردنی هێزەکان هاتە ئاراوە، بەڵام ئەوا تێکۆشانیان بۆ سوریایەکی دیموکرات کردوە و بە تەواوی پێکهاتەکانەوە، هەسەدە خوازیارن ببنە بەشێک لە هێزەکانی سوریا، بەهەمان ئامانج و بیرباوەڕ و پێکەوەیی.

 

 

وتیشی، ئەوانەی باس لە تێکەڵکردنەوە دەکەن بە شێوازی سەپاندن مەبەستیان سڕینەوە و تواندنەوەی بەرامبەرە، بەپێچەوانەوە کورد لەگەڵ تێکەڵبون و هاوبەشی دیموکراسییانە هەیە بە هەبوونی فرەیی.

 

 

سیپان حەمۆ ئاماژەی بەوەشدا، دوا دیداری هەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی و ئاساییشی شام بە ئامادەبونی نوێنەری ئەمەریکا ئەرێنیی بووە چۆنییەتی تێکەڵکردنی هەسەدە بە هێزەکان تاووتوێ کراوە.

 

 

ئەندامەکەی دەستەی بەڕێوەبەری هەسەدە: دەبێت گەلی عەفرین بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

 

 

سیپان حەمۆ: ڕاستە گفتوگۆکان لەبارەی پرسەکە بەردەوامن بەڵام ئەوەی دەبینرێت جیاوازە لە گفوتوگۆ و دانوستانەکان و دەبێت ببنە کردار و بوونی هەسەدە لە هێزەکانی سوریادا مەرجە.



بەرپرسەکەی هەسەدە جەختیشی کردەوە، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد ئارامترین ناوچەی سوریایە و هەسەدە تاکە هێزی سوریایە کە لەگەڵ تەواوی پێکهاتەکاندا مامەڵە دەکات، لەسەر هەمان ڕێباز و خەباتی خۆیەتی لەپێناو ئارامیی و پێکەوەژیان و بەو جۆرەش بەردەوام دەبێت لە خەباتکردن، دەبێت ڕێز لە هەموو پێکهاتەکانی وڵاتەکە بگیرێت و هەموان پێکەوە بژین...

130 جار خوێندراوەتەوە