بە پێی بڵاوکراوەی میدیا سوریەکان لە سەرەتای ئەمساڵی
خوێندنەوە زمانی تورکی دەخرێتە بەشەکانی زانکۆکانی دیمەشق و حەلەب.
هەواڵ: KNN
بە پێی بلاوکراوەی
تەلەفزیۆنی سوریام تورکیا و سوریا ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی بەشی زمانی تورکی لە
زانکۆکانی دیمەشق و حەلەب، کە لە ساڵی خوێندنی 2025-2026 دەستپێدەکات
ئەوەش لە کاتێکداتە
زیاتر لە 13 ساڵە بەشی تورکی لە زنکۆی حەلەب داخراوە
سەرچاوە ئاگادارەکان بە
تەلەفزیۆنی سوریایان ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنەکە
بریتییە لە پەرەپێدانی پرۆگرامە هاوبەشەکانی خوێندن و ناردنی ئەکادیمیستەکان لە
تورکیاوە
چاودێرو بەشێک لە ئەکادیمیستەکانی سوریا لایان وایە لە رێگەی کردنەوەی بەشی زمانی تورکیەوە، تورکیا دەیەوێت هەژمونی خۆی زیاتر بەسەر سوریای نوێدا بسەپێنێت و لە ماوەی دوساڵی رابردودا لە شاری حەلەب چەندین پەیمانگاو سەنتەری
تایبەتی بە فێربونی زمانی تورکی کردوەتەوە
109 جار خوێندراوەتەوە