وەزیری دەرەوەی ئێران چەند وڵاتێکی ئەوروپی تۆمەتبار دەکات بەوەی دەیانەوێت لە ئەنجومەنی ئاساییش یاریی
بە یاساکان بکەن لە دژی تاران و ڕایدەگەیەنێت هەوڵەکانیان کەموکوڕیی هەیە و سەرکەوتونابن.
هەواڵ:KNNC
عەباس عەراقچی وەزیری
دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وڵاتانی بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا، هەڵمەتێکی
نوێیان لە ئەنجومەنی ئاساییش دەستپێکردوە، کە ئامانجیان شێواندن و یاریکردنە بە یاساکان
وەک کەرەستەیەک لە دژی تاران.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی
بەوەشدا، پەنابردنی ڕاستەوخۆی ئەو وڵاتانە بۆ ئەنجومەنی ئاساییش وەلانانی پڕۆسەی
یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمە.
بەهۆی بوونی کەموکوڕیی
لە هەنگاوەکانیان ئەو وڵاتانە ناتوانن سەرکەوتوبن لە هەڵمەتی نوێیان دژ بە تاران، چونکە هیچ ڕەوایەتییەکی یاساییان نییە و ئەوەش پێشێلی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنەکەیە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وەزیری
دەرەوەی ئێران وتی، بەبێ بوونی بڕیاری ئەنجومەنی ئاساییش، سەرۆکایەتی ئەنجومەن و
هیچ ئەندام و بەرپرسێک ناتوانێت بڕیاربدات و ڕیکار لەوبارەیەوە بگرێتەبەر...
94 جار خوێندراوەتەوە