حەمماس: ئیسرائیل ئاگربەستی پێشێلکردوە و 11 کەس کوژراون

KNN : Kurdish News Network
10:04 - 18/10/2025
جیهان
+
-

بزوتنەوەی حەمماس ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات و ڕایدەگەیەنێت: دوێنێ زیاتر لە 10 کەسی بنەماڵەیەک بەهۆی بۆردومانی سوپاکەوە کوژراون کە زۆرینەیان منداڵن.

 

هەواڵ:KNNC

 

بزوتنەوەی حەمماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ڕاگرتنی شەڕ دوێنێ بەهۆی بۆمببارانی تانکێکی سوپای ئیسرائیل بۆ ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی زەیتونی کەرتی غەززە 11 کەسی بنەماڵەیەک کوژراون.



بزوتنەوەی حەمماس: کوژراوانی بنەماڵەکە پێکهاتبوون لە حەوت منداڵ و سێ ژن کە ماڵەکەی خۆیان دەپشکنی بە مەبەستی گەڕانەوە.

 


بزوتنەوەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەوەی ئیسرائیل دەیکات پێشلکاریی تەواوی بەندەکانی ئاگربەستی 10ی تشرینی یەکەمە کە لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بووە، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەر بە ئیسرائیل بگرن و سەرکردەکانی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت لە پرسی ئەنجامدانی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی سڤیل....

95 جار خوێندراوەتەوە