وەزیری رۆشنبیری سعودیە دامەزراندنی زانكۆی ریازی هونەریی راگەیاند، كە بۆ خزمەتی رۆشنبیری و هونەرە جوانەكان لەو وڵاتە دەكرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەدر عەبدوڵا فەرحان لەوتەیەكیدا رایگەیاند: زانكۆ نوێكە هەوڵدەدات پێشەنگ بێت لە پەروەردەی ئەفرێنەرانەدا بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییە پێشەنگەکان لە بواری تایبەتمەندییە رۆشنبیرییەكان. هەروەها بەرنامەی پەروەردەیی پێشکەش دەکات کە لایەنی تیۆری و پراکتیکی تێکەڵ دەکات، جگە لە پرۆگرامی خوێندن بۆ بەهرە هونەرییەکان و خودی زانكۆكەش دەبێتە یەكێك لەباشترین پەنجا زانكۆ جیهانییەكان هونەرو رۆشنبیری.
بەوتەی وەزیری رۆشنبیری سعودیە زانکۆکە لە 13 کۆلێژی هونەری پێکهاتووە کە چەندین پسپۆڕی دەگرێتەوە، لەوانە شانۆ، مۆسیقا، بەڕێوەبردنی کولتووری، هونەری بینراو، فۆتۆگرافی، هونەری دیجیتاڵی و مێژووی هونەر.
هەروەها پرۆگرامی پەروەردەیی لە ئاستە ئەکادیمییە جیاوازەکاندا پێشکەش دەکات، لەوانە بڕوانامەی دبلۆم، بەکالۆریۆس، و بڕوانامەی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا).
185 جار خوێندراوەتەوە