ئيلهام ئەحمەد بەرپرسی كاروباری دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەباكورو خۆرهەڵاتی سوریا رایگەیاند: خاڵی ناكۆك لەگەڵ دیمەشق پەیوەستە بەداهاتوی هەسەدەو ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری .
هەواڵ:KNNC
بەرپرسی كاروباری
دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەباكورو خۆرهەڵاتی سوریا دەڵێت پێشنیاز كراوە پۆستی
وەزیری بەرگری یاخود سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای سوریا بدرێتە مەزڵوم عەبدی یان فەرماندەیەكی
تر هەسەدە.
ئیلهام ئەحمەد
لەدیدارێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەمیانەی گفتوگۆكانیان لەگەڵ دیمەشق پێشنیازی
ئەوە كراوە كە مەزڵوم عەبدی یاخود فەرماندەیەكی تر هەسەدە پۆستی وەزیری بەرگری یان
سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای سوریا پڕ بكاتەوە و خاڵی ناكۆكیش لەگەڵ دیمەشق پەیوەستە
بەداهاتوی هەسەدەو ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری و سروشتی ئەو سیستمەی كە حوكمڕان دەبێت
كە مەركەزی یان نامەركەزی دەبێت.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تاوەكو ئێستا لەلایەن دیمەشقەوە وەڵام نەدراونەتەوە لەكاتێكدا
پێویستە لێكتێگەیشتن هەبێت لەسەر سیستمی ئیداری و سەربازی و تێكەڵكردنی هێزو دامەزراوەكان.
وتیشی خاڵی ناكۆك لەگەڵ
دیمەشق پەیوەستە بەداهاتوی هەسەدەو ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.
378 جار خوێندراوەتەوە