دوای ئەوەی ئەمرۆ ڕاگەیەندرا کە پارەی شایستە داراییەکانی جوتیاران گەشتوە و لە سبەینێوە دەتوانن
سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان، سایلۆی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ تەنها ئەو جوتیارانە سەردان بکەن
کە بەرهەمەکەیان لە 50 تۆن کەمترە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە سایلۆی
سلێمانی، راگەیەنداوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاگاداری
جوتیاران دەکاتەوە، پارە هاتوە و دەتوانن سبەینێ سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە
داراییەکانیان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا
ئەوەش هاتوە؛ داوا لەو جوتیارانە دەکەن کە گەنمیان ڕادەستی سایلۆکە کردوە و بەرهەمەکەیان لە 50 تۆن کەمترە، سبەینێ
سێشەممە پشتگیری
بەشە کشتوکاڵیەکانیان بهێنن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو
جوتایارانەی پشتیگرییەکانیان لەسەرو 50 تۆنەوەیە با جارێکا سەردان نەکەن .
169 جار خوێندراوەتەوە