ترەمپ: سوپاسی نەتانیاهۆ دەکەم کە ڕازی بووە بەم پلانە

KNN : Kurdish News Network
10:22 - 29/09/2025
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەكۆشكی سپییەوە رایگەیاند: ئەمرۆ رۆژێكی مێژوییە لەپێناو ئاشتیداو گەشبینیشە بەوەی كە لەلایەن حەماسەوە وەڵامی ئەرێنی پیشان بدەن بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگی غەززە.

 

هەواڵ:KNNC

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، ترەمپ رایگەیاند كە پێكەوە گەیشتوتەنە رێككەوتنێكی گرنگ كە ئێمە گەیشتوینەتە ڕێککەوتنی گرنگ، لەوانە لەسەر ئێران، بازرگانی، فراوانکردنی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی و لە هەمووی گرنگتر چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە. ئەمەش بەشێکە لە ئاشتی هەتاهەتایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

سەرۆكی ئەمریكا ن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سوپاسی ناتانیاهۆ دەکەم کە ڕازی بووە بەم پلانە، کە لاپەڕەیەکی نوێی خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەکە دەکاتەوە، هەروەها سوپاسی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هاوپەیمانانی ئەوروپی كرد بۆ پێشنیارەکانیان  بۆ گەیشتن بەئاشتی ون  جەختیشی کردەوە، "زۆر نزیکین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەسەر کەرتی غەززە و ئەگەر حەماسیش ئەو پێشنیازە قبوڵ بکات، ئەوا لە ماوەی 72 کاتژمێردا بارمتەکان ئازاد دەکرێن".

لایخۆشیەوە نەتانیاهۆ ڕایگەیاند: ئێستا هەنگاوێکی گرنگ دەنێن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و زەمینەسازی بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئاماژه ی به وه شدا: پاڵپشتی له پلانه که ی (ترامپ) ده کات بۆ کۆتاییهێنان به شه ڕی غه ززه ، ئەویش پاش ئەوەی ئامانجه سه ڕبازییه کانیان به ده ستهێنا،  لەگەڵ  گه ڕانه وه ی بارمته کان بۆ ئیسرائیل و هه ڵوه شاندنه وه ی توانا
سەڕبازییه کانی حه ماس و دڵنیابوون له وه ی غه ززه جارێکی تر هه ڕه شه له سه ڕ ئاسایشی ئیسرائیل ناکاته وه .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند: "ئەگەر حەماس پلانەکە ڕەتبکاتەوە یان پێشێلی بکات،ئەوا ئیسرائیل بە ڕێگەی ئاسان یان بە ڕێگەی سەخت کارەکەی تەواو دەکات.

561 جار خوێندراوەتەوە