دوای بڕیاردانی حکمەتی فیدڕاڵ بە خەرجکردنی
موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پرسە
و پرسی هەناردەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان کۆدەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
کۆبونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و بڕیار وایە دو تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان لەبارەوە
بکرێت.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکردن لەسەر پرسی رێککەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکموەتی فیدڕاڵ و کۆمپانیا نەوتییەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
تەوەری دوەمیش تایبەتە بە دوا پێشهاتەکانی پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی.
دوای ئەوەی دوێنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاق،
بڕیاریدا بە خەرجکردنی موچەی مانگی حەوتی
فەرمانبەرانی هەرێم، بە مەرجی ناردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ لەلایەن
هەریمەوە بۆ بەغدا.
سەرچاوەیەکیش بە کەی ئێن ئێنی راگەیاندوە،
حکمەتی هەرێم ئامادەیە 120 ملیار دینار لە داهات ناوخۆ رادەستی بەغداد بکات، تاوەک
بەغداد موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
ئە مە لە کاتێکدایە، کێشەکانی نێوان هەریم و بەغداد بە چارەسەر
نەکراو ماونەتەوە، ئەندامێکی وەفدی هەرێم بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند"ئەنجومەنی دەوڵەت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەوغدای قوڵتر کردوەتەوە و
ئەگەروابێت دەبێت هەرێم 200 ملیار رادەستی بەغدا بکات".
ئەو ئەندامە
وتوشیەتی؛ دوێنی چاوەڕوان دەکرا بڕیاری
ئەنجومەنی وەزیران ئەو ناکۆکیانەی لەسەر داهاتی ناوخۆ لە نێون هەرێم و بەغدا هەیە
کۆتایی پێبهێنێت، بەڵام بەپێی ئەو راپۆرتەبێت کە بەدەستیان گەیشتوە ئەنجومەنەکە
پێچەوانەی یاسا و پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی هاتوە داهاتی گومرگی خاڵە
سنورییەكانی هەرێمی كوردستان 100% بۆ عێراق داناوه، ئهمهش لهكاتێکدایه كه بهپێی
یاسای 50% بە 50% دهبێت.
سلێمانی - بڕیار نامیق
186 جار خوێندراوەتەوە