بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: ئەمساڵ کێشەی موچە چارەسەر دەبێت

KNN : Kurdish News Network
09:25 - 21/09/2025
کوردستان
+
-


بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند بە بەشداری زیاتر لە 429 هەزار قوتابی و زیاتر لە 1400 ناوەندی خوێندن، ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکردوە و هیوا خوازیشن وەک ساڵانی رابردو بایکۆت ئەنجامنەدرێت و داواشی لە حکومەتی هەریمو  عێراق کرد کیشەکان چارەسەربکەن، ئاماژەی بەوەشکرد پێشیان وتراوە کێشەی موچە چارەسەر دەبێت.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەریمی کوردستان، نەژاد عەبدوڵا بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە ئامادەکارییەکان کرد بۆ ساڵی نوێێ خوێندن لە پارێزگاکە.



ناوبراو ئاماژەی بەوەدا لە ساڵانی رابردودا بایکۆت زیانی زۆری لە پارێزگای سلێمانی داوە  و ساڵ هەبوە 120 رۆژ بایکۆت بوە، هیواشی خواست ئەمساڵ لەگەڵ مامۆستایاندا و پڕۆسەی خویندن بە سەرکەوتیو تەواو بکەن.



لەبارەی کێشەی موچە و بایکۆتیشەوە، ئاماژەی بەوەدا پێیان وتراوە ئەمساڵ کێشەی موچە نامێنێت و بەم نزیکانە  چارەسەر دەبێت.



نەژاد عەبدوڵا ڕاشیگەیاند، بۆ خوێندنی ئەمساڵ 429 هەزار و 852  قوتابی ڕو لە 1419 ناوەندی خوێندن دەکەن و 42 هەزار و 596 مامۆستا و فەرمانبەر و باخەوان، بەشدارن لە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵی سنورەکەدا.

 

ئەمە لە کاتێكدایە بەهۆی دواکەوتنی موچە و دانەمەزراندن و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە، مامۆستایانی ناڕازای هەڕەشەی بایکۆتکردنی خوێندنی ئەمساڵ دەکەن.




311 جار خوێندراوەتەوە