ناتۆ درێژە بەمانەوەی هێزەکانی لەعێراق دەدات

KNN : Kurdish News Network
03:45 - 09/09/2025
عێراق
+
-

ناتۆ بڕیاریدا لەسەر داوای حکومەتی عێراقی هێزەکانی لەم وڵاتە بهێڵێتەوە و نەیانکشێنێتەوە.


هەواڵ: KNN

پەیمانیی باکوری ئەتڵەسی لەراگەیەنراوێکیدا بڵاویکردوەتەوە، کە مانەوەی هێزەکانیان لەعیراق لەسەر داوای رەسمی حکومەتی بەغدایەو هاوکارییەکانیشیان خۆی لە مەشق و راهێنانی ئەمنی و لۆجیستی، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، ئاسایشی سنوورەکان، بەڕێوەبردنی کارەسات و قەیرانەکان، و حوکمڕانی باش دەبینێتەوە.



ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق لەزۆرخاڵدا لەگەڵ ئامانجەکانی ناتۆیەکدەگرێتەوە، لەوانەش دروستکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی ئارام و سەقامگیر و ئەو هاوبەشیەش بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە ساڵی 2018 لەنێوان هەردوولادا ئەنجامدراوە لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت.

140 جار خوێندراوەتەوە