سودانی: عێراق نمونەیەكی دیاری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە لەدیموكراسیی و فیدراڵیدا
هەواڵ:KNNC
لەسەردانەكەیدا بۆ برۆكسلی پایتەختی بەلژیكاو بەشداریكردنی
لەكۆبونەوەی سەران و نوێنەرانی دەوڵەتانی باكوری ئەتڵەسی محەمەد شیاع سودانی
سەرۆكوەزیرانی عیراق وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند: عیراق چیتر مایەی نیگەرانی
ئەمنی نییە بەڵكو هاوبەشێكی ستراتیژییەو دەكرێت پشتی پێببەسترێت.
وتیشی عیراق هاوبەشی ناتۆیە لەناوچەكەداو بوەتە نمونەیەكی دیاری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە لەدیموكراسیی و فیدراڵیدا.
سەرۆكوەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد؛ كاری لەپێشینەی حكومەتەكەی
ئاوەدانكردنەوەی عیراق و پشتوانیكردنیەتی لەو هەڵبژاردنەی كە لەداهاتودا
بەرێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد كە عیراق لەهەوڵی چارەسەركردنی دۆسێی ئەتۆمی
ئێراندایە لەچوارچێوەی یاسای نێو دەوڵەتی و بەشێوەیەكی ئاشتیانە و لەهەمان كاتیشدا
بەغداد پشتیوانی لەئارامی و سەقامگیری سوریا دەكات .
149 جار خوێندراوەتەوە