دوای پەیامە هەرەشە ئامێژەکەی ترەمپ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل،
ئیسرائیل کاتز جارێکیتر هەڕەشەی لە ناوبردنی غەززە و لەناوبردنی حەماس دەکات و
رایگەیاندوە ئەگەر حەماس چەک دانەنێت خۆشیانو غەززەش لە ناودەبەین.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەمم، ئیسرائیل کاتز لەسەر
پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندوە؛ ئەمە هۆشداری کۆتاییە بۆ حەماس، جا چ لە غەززە بێت
یان لە هۆتێلە لوکسەکانی دەرەوەی وڵات، بارمتەکان ئازاد بکەن و چەکەکانتان دابنێن،
ئەگەرنا خۆشتان و غەززەش لەناو دەچن.
کاتز ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان وەک سوپای ئیسرائیل، بە گوێرەی
پلانەکەینا کە دایان ناوە بەردەوام دەبەن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان و لە ئامادەکاری زیاتردان بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانیان تا کۆتایی بە
شەڕی غەززە دێنن.
ئەم هەڕەشەیەی کاتز لە
کاتێکدایە، دوێنێ شەو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی ئاراستەی حەماس و
ئیسرائیل کرد و پەیامەکە بە "هۆشداری کۆتایی" بۆ حەماس وێنا دەکرا و
داوای دەستبەجێ ئازادکردنی بارمتەکانی دەکرد .
لای خۆشیەوە میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردوەتەوە، دوایین
پێشنیاری ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە غەززە گەرەنتییەکی گەورە لەخۆدەگرێت کە ئیسرائیل
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەستپێناکاتەوە بە مەرجێک دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە
شەڕ لە کەرتی غەززە بەردەوام بن.
48 جار خوێندراوەتەوە