دوای ئەوەی پارتی لیبراڵ دیموكراسیی دەسەڵاتدار لە ژاپۆن لەهەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پیران شكستیهێنا سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە كە سەر بەو پارتەیە وازی
لەپۆستەكەی هێنا.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەتۆكیۆ بەڕێوەچوو،شیگیرو ئیشیبای سەرۆكوەزیرانی
ژاپۆن كە تەمەنی 80 ساڵە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.
لە هەڵبژاردنی ساڵی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ژاپۆندا پارتەکەی
ئیشیبا 191 کورسی بردەوە و بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 68 کورسی کەمکرد.
لەرۆژی 20 تەمموزی ئەم ساڵیش هەڵبژاردنی
ئەنجوومەنی راوێژكاران كە هەر سێ ساڵ جارێك ئەنجامدەدرێت و تیایدا پارتی
دەسەڵاتدار تەنیا 39 کورسی بەدەستهێناو بەوەش ژمارەی کورسییەکانی لە ئەنجوومەنەكە
كە ژمارەیان 248 کورسییە بۆ101 کورسی كەمیكرد و بەوەش نەیتوانی زۆرینە بەدەستبهێنێت كە
پێویستی بە 125 كورسی بوو.
پارتی لیبراڵ دیموكراسیی دەسەڵاتدار كە
هاوپەیمانی پارتی كۆیتۆیە پێویستی بە 50 كورسی تر بوو بۆ ئەوەی بتوانێت ببیتە خاوەنی
زۆرینە و بەوەش پارتی دەسەڵاتدا لەهەڵبژاردنی پەرلەمان كە 2024 بەڕیوە چوو شكستی
هێناو لەئەنجومەنی راوێژكارانیش دوبارە دوچاری شكست بوەوە.
بڕیاریشە سبەی دووشەممە پەرلەمانتارانی پارتی
لیبراڵ دیموکراسی و بەرپرسانی دیکەی پارتەکە لەو وڵاتە داوای دیاریکردنی کەسێکی
دیکە بۆ سەرۆکایەتییکردنی پارتەکە و سەرۆکوەزیران بکەن.
ماوەی دەسەڵاتی ئیشیبا وەک سەرۆکی پارتەکە لە
مانگی ئەیلوولی ساڵی 2027 کۆتایی دەهات و سەرەکیترین رکابەریشی سانای تاکایشییە.
119 جار خوێندراوەتەوە