روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری کوژراوانی لە
سوریا لە ماوەی نزیک دو ساڵی رابردو بڵاوکردەوە
و بە پێی ئامارەکە لەوماوەیەدا زیاتر لە دە هەزار کەس کوژراون کە لە ناویاندا ژن
ومنداڵیش هەبوە.
هەواڵ:KNN
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە نێوان
8ی کانونی دوەمی 2024 تا 6ی ئەیلولی 2025، 10 هەزار و 672 کەس لە ئەنجامی توندوتیژی
و ئاژاوەی ئەمنی لە سوریا کوژراون، کە 8 هەزار و 180 هاوڵاتی مەدەنی بوون، کە 438
منداڵ و 620 ژن بوون.
روانگەکە ئاماژە بەوەشدەکات کە سزانەدانی تاوانباران و زیادبونی هەڵمەتەکانی "هاندانی هۆزەکان و بەئامانجگرتنی
چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ" وایکردوە کە "ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەتێکی دادپەروەرانە
و دابینکردنی دادپەروەری بۆ لێقەوماوان" لە سوریا، قورستر بێت.
روانگەی سوریا داوا لە هەمو لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان
دەکات کە "خەڵکی مەدەنی بپارێزن، تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن،
هاندانی هۆز وخێڵەکان ڕابگرن و دامەزراوەی
دادپەروەری دابمەزرێنن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی هەمو سورییەکان بەبێ جیاوازی."
76 جار خوێندراوەتەوە