ئیسرائیل: ئەگەر دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنرێت کەرتی غەززە تەختی زەوی دەکەین

KNN : Kurdish News Network
07:29 - 07/09/2025
جیهان
+
-

جارێکی دیکە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەڕەشەی توند دەکات ودەڵێت" ئەگەر ئەوروپا دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێت ئەوە کەرتی غەززە لەگەڵ زەوی تەختی دەکەین".

 

هەواڵ: KNN 

لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی گیدۆن سەعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند" بە هاوکارەکانم وت دانپێدانان بە دەوڵەتی بەناو فەلەستین هەڵەیەکی گەورەیە. دانپێدانانی تاکلایەنە لە ئاشتی نزیکمان ناکاتەوە و بەڵکو هەلێکە بۆ حەماس،  ئەم ڕاگەیاندنە ناتوانرێت جیابکرێتەوە لە ڕێککەوتنی ئاشتیی داهاتوو، کە تەنها لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنی هاوبەش دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت. داوام لە دانیمارک کرد لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ئەوروپا قسە بکات بۆ ڕێگریکردن لەم هەنگاوە".

راشیگەیاند" هەر وڵاتێک دان بە دەوڵتی فەڵەستین بنێت ئەوە غەززە بەتەواوەتی وێران دەکەین بەجۆرێک کە تەختی زەوی بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لایەنێک تاکلایەنە دژی ئیسرائیل هەنگاو بنیت ئەوە لەگەك ئیسرائیل روبەرودەبێتەوە.

73 جار خوێندراوەتەوە