تورکیا: عێراق پێی وتین لەگەڵ هەرێم نزیکن لە رێککەوتن بۆ هەناردەی نەوت

KNN : Kurdish News Network
05:41 - 07/09/2025
کوردستان
+
-

جێگری وەزیری وزەی تورکیا ئاشکرای کرد حکومەتی عێراق پێیان راگەیاندون، کە دانوستانەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی نزیکبوەتەوە لە ئەنجام و ئەگەر ئەم کێشانە چارەسەر بن بە تواناییەکەوە بۆری هەناردەی نەوت دەکەوێتەوە کار.

هەواڵ: KNN

ئاژانسی ئەنادۆڵ لەزاری ئەحمەد بەرات چۆنکار، جێگری وەزیری وزەی تورکیا بڵاویکردوەتەوە کە حکومەتی عێراق بە فەرمی ئاگاداریان کردون کە لەسەر پرسی هەناردنەکردنەوەی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان نزیکن لە رێککەوتن.

دەشڵێت" لە هەوڵی ئەوەداین کە هێڵی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا زیاتر پەرەی پێ بدەین و هاوکارییەکان لە بوارەکانی گازی سروشتی و کارەبا و پرۆژەی رێگەی گەشەپێدانیش بۆ گەشەپێکردنی ئەو پەیوەندییانە بەکاردەهێنین".

ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ عێراق لە گفتوگۆدان بۆ زیاترکردنی هاوکارییەکان لە بواری وزەدا و  بۆ ئەم مەبەستە سەرقاڵی داڕشتنی ژێرخانی ئەو پەیوەندییانەین.

232 جار خوێندراوەتەوە