وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان رایگەیاند، بڕی ئەو 100 هەزارەی کە خانەنشینان
سودمەند بون لێی دەبێت ئەو حوق ومافەیان بۆ بگەڕێتەوەو، دەشڵێت، خانەنشین بونی سێ
تەمەن بەیەکەوە ئەگەڕێتەوە بۆ بێ پلانی حکومەت .
هەواڵ؛ KNNC
سادق شێخ عوسمان وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان، لە میانی
بەشداریکردنی لە بەرنامەی رادیۆی دەنگی گۆڕاندا رایگەیاند، بڕی ئەو 100 هەزارەی کە
بۆ ئەو خانەنشینانەی موچەکانیان لە ملیۆنێک کەمترە دابەشکرا ، خانەشینانی هەرێم بۆ
ماوەی دو یان سێ مانگ سودمەند بون بەڵام دواتر دابەشکردنی ڕاگیرا لەکاتێکدا ئەمە
حەق ومافی خانەنشینانە دەبێت پێیان بدرێت وبگەڕیتەوە وهەرێمش پێداگر بێت بۆ
گەڕانەوەی.
دەشڵێت، خانەنشین بونی سێ تەمەن بەیەکەوە ئەگەڕێتەوە بۆ بێ پلانی حکومەت بەهۆیەوە گرفتی زۆری بۆ خانەنشینان دروستکرد بەشێکیان
تا ئێستا مامەڵەی خانەنشین بونیان ماوە تەواوبکرێت.
وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، پاداشتی مۆڵەتی
کۆکراوە کە دەبێت خانەنشینان شەش موچە وەرگرن بەشێک لە خانەنشینان وەریان نەگرتوە ،هاوکات،
پاداشتی دوەم پاداشتی تەواوکردنی مامەڵەی خانەشینیە بە پێی یاسای ژمارە 9 کە لە
عێراقدا لە 2014 ەوە بەرکارە ، دەبێت هەر خانەنشینێک کە خزمەتەکەی لە 25 ساڵ زیاتر
بو موچەی 12 مانگ وەربگرێت بەڵام ئەمە لە هەرێم تا ئێستا هیچ خانەنشینێک سودمەند نەبوە .
جەختی لەوەشکردوە، خانەنشینان لەشێوازی وەرگرتنی موچەکانیان ڕازی نین چونکە
دەیانەوێت لە عێراقدا چۆن موچە دابەشدەکرێت لە هەرێمیش بەم شێوەیە بێت ، هەمو
کاتێک لە وادەی خۆیدا دابەشبکرێت .
79 جار خوێندراوەتەوە