لەسەر دیاردەی مانگگیران، یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
09:59 - 07/09/2025
کوردستان
+
-


لە بارەی دیاردەی مانگیرانەوە یەکێتی زانایانی کورستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ لە فەرهەنگی ئیسلامدا مانگگیران وخۆرگیران دوو نیشانەی گەورەن لە نیشانەی دەستەڵاتی خودا، بۆیە لەم کاتەدا نوێژو زیکرو پاڕانەوەو ئیستغفارکردن سوننەت و پێویستە.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەکی لەسەر دیاردەی مانگگیران بڵاوکردوەتەوە  و ئاماژەیان بەوەکردوە،  ئەم دیاردەیە نوێ نییە، مانگگیران و خۆرگیران دیاردەیەکی گەردونی و سروشتییە، زانست هۆکارەکانی دیاریکردون، بەدرێژایی مێژوو ئەم دیارەدەیە رویداوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە فەرهەنگی ئیسلامدا مانگگیران وخۆرگیران دوو نیشانەی گەورەن لە نیشانەی دەستەڵاتی خودا، بۆیە لەم کاتەدا نوێژو زیکرو پاڕانەوەو ئیستغفارکردن سوننەت و پێویستە..

لە بایاننامەکەدا دەشڵێن؛ ئەم دیاردە جێی رامان و قوڵبونەوەیە لە گەورەیی دەستەڵاتی خوای گەورە، کە چۆن و بە چ میکانیزم و رێسایەکی فیزیکی و ئەندازیاری  ورد و سەرسوڕهێنەر ئەم گەردونە بەڕێوە دەبات

بە پێی زانیاری فەلەکناسەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئەیلولی 2025 مانگگیران لە هەرێمی کوردستان رودەدات و وەک یەکێتی زانایان داوا لە موسوڵمانان دەکەن،  لە روانگەی هەستی دیندارییەوە سوننەتی نوێژی مانگگیران زینوبکەوەو نزای خێر بکەن.

401 جار خوێندراوەتەوە