سەنتەری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا ئاشکرای
دەکات کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاتنیان بۆ
هەرێم دەتوانێت ببێتە هۆی "دوبارە کێشانەوەی نەخشەی سیاسی عێراق"، و
دەڵێت" لەم هەنگاوە هەرێمی کوردستان براوەیەکی بێدەنگە".
هەواڵ:KNN
سەنتەری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا
بڵاویکردووەتەوە کە" رێککەوتنی نوێی کشانەوەی ئەمەریکا و عێراق وا دەردەکەوێت
کە سەرکەوتنێکە بۆ سەروەری عێراق و هەنگاوێکە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕە بێکۆتاکانی ئەمەریکا.
بەڵام واقیعەکە ئەوەیە کە هیچ یەکێکیان نییە".
دەشڵێت" هێزەکانی ئەمریکا عێراق بەجێ ناهێڵن بەڵکو ڕو
لە هەرێمی کوردستان دەکەن، تاکە هەرێم کە پێشوازی لە ئەمریکییەکان دەکات ، ئەو هەنگاوە
ژیانی ئەمریکییەکان دەپارێزێت، بەڵام هاوسەنگی هێز لە عێراقدا بە شێوەیەک دەگۆڕێت
کە لە کۆتاییدا دەتوانێت کاریگەریی ئێران بەهێزتر بکات".
ڕاپۆرتەکە بە ئاماژەدان بەوەی کە سودانی سەرۆک وەزیرانی
عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان ڕوبەڕوی
فشاری توندی سیاسەتمەداران وفڕاکسیۆنەکانی
لایەنی ئێرانی بوە.
ڕاپۆرتەکە لە درێژەدا دەڵێت" هەرێمەکە براوەیەکی بێدەنگە،
چونکە میوانداریکردنی سەربازانی ئەمەریکا دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاسایشی هەرێم و
بەهێزکردنی دەسەڵاتی دانوستانکار لەسەر داهاتی نەوت و ناکۆکییە خاکییەکانی لەگەڵ بەغدا،
هەروەها بەرزکردنەوەی پێگەی نێودەوڵەتیی هەرێم".
دەشڵێت" بۆ کورد، ئەو ڕێکخستنە نوێیانە یارمەتیدەر
دەبن بۆ چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک بە یەکجار، لەلایەک لە هەڕەشەی دەرەکی پارێزراو
دەبن، هاوکات نیشانی جیهانیش دەدەن کە ئەوان وەک هاوبەشێکی متمانەپێکراو بۆ زلهێزەکانی
ڕۆژئاوا دەمێننەوە".
1261 جار خوێندراوەتەوە