حکومەتی عێراق لەسەر سیستەمی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەران روونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
06:51 - 06/09/2025
عێراق
+
-

حکومەتی عێراق دوپاتیکردەوە کە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕەشنوسی یاسای هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی حکومی،  زیان بە مافی فەرمانبەران و خانەنشینان ناگەیەنێت.


هەواڵ: KNN

ماڵپەڕی شەفەق نیوز بە پێی راگەیەندراوێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بڵاویکردوەتەوە" پێویستە بۆ ڕای گشتی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕەشنوسی یاسای هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی حکومی ڕونبکاتەوە، بەو پێیەی ئەم بڕیارە لەسەر داوای فەرمی ڕێکخراوی خانەنشینی نیشتمانی دەرچوە و بەهۆی نەبونی ڕێنمایی کاریگەری تایبەت بە کارەکانی ئەم ڕێکخراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی ڕەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بۆ ڕێکخستنی ڕێکخراوی خانەنشینی نیشتمانی ئامادەکردوە، کە تێیدا هاتوە سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی حکومی یەکێکە لە ڕێکخراوەکانی ئەم ڕێکخراوە، و ئەمەش پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی ئەم پەیڕەوەیە تا دەرکردنی ڕێنمایی کاریگەرە تایبەتەکان بۆ ئەم ڕێکخراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە" بڕیارەکە بە شێوەیەکی یاسایی لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پێداچونەوەی بۆ کراوە و دواتر ڕەوانەی سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، ئەمەش بەگوێرەی چوارچێوە یاسایی و دەستورییە پەیوەندیدارەکان".

ئەمینداریەت جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارەکە " هیچ زیانێک و جیاکارییەک بۆ مافی فەرمانبەران یان خانەنشینان نابێت، هەروەها هەمو یارمەتییە خانەنشینی و داراییەکان بە تەواوی دەپارێزرێن و بەپێی یاسا دەپارێزرێن".

547 جار خوێندراوەتەوە