پەنابەرانی عێراقی لەپلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەدان كە هاوڵاتیانیان زۆرترین داواكاری
بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی پێشكەشكردوە.
هەواڵ: KNN
فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و کۆچبەران لە ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، عێراق لە پلەی
سێیەمدایە لەنێوان ئەو وڵاتانەی کە هاوڵاتییان زۆرترین داواکاریی مافی پەنابەرییان
لە وڵاتەکەدا پێشکەش کردووە لە نێوان ساڵانی 2015 تا کۆتایی ساڵی 2024.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە کەناڵی سی ئێن ئێن عەرەبی بڵاویکردۆتەوە، سورییەكان و
پاشان ئەفغانییەكان و عیراقییەكان لە پێشەنگی
لیستەکەدان ونزیکەی نیوەی ئەو داواکارییانەی پەنابەرییان پێکهێناوە کە لە ساڵی 2015ەوە
پێشکەشی ئەڵمانیا کراون.
بەپێی داتاکانی فەرمانگەی فیدراڵی ئەڵمانیا، لە نێوان مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٥
تا کانوونی دووەمی 2024 دوو ملیۆن و 600 هەزار داواکاری پەنابەری بۆ یەکەمجار
تۆمارکردووە، کە زۆرینەی ڕەهایان لە پەنابەرانی سوریای و ئەفغانی و عیراقییەوە
بووە.
هەروەها داتاکانی یۆرۆستات دەریانخستووە کە یەکێتی ئەوروپا نزیکەی 7.98 ملیۆن
داواکاری پەنابەری لە هەمان ماوەدا وەرگرتووە، کە زیاتر لە یەک لەسەر سێی داواکارییەکان
تەنها لە ئەڵمانیا تۆمارکراون.
146 جار خوێندراوەتەوە