بەغداد؛ لەشەڕێكی خێڵەكیدا نۆ كەس بونە قوربانی كە بەشێكیان لەهێزە ئەمنییەكانن

KNN : Kurdish News Network
03:35 - 07/09/2025
عێراق
+
-

لەشەڕێكی خێڵەكی لەناوچەی سەعادەی شاری بەغدا چوار كەس كوژران و پێنجی تریش بریندار بوون .

 

هەواڵ: KNN

 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردەوە ؛ بەهۆی شەڕی نێو دوو خیڵ لەناوچەی سەعادەی بەشی رەسافەی شاری بەغدا چوار كەس كوژران و پێنجی تریش بریندابوون.

 

 ئاماژە بەوەشكراوە كە دوو لەكوژراوەكان ئەفسەرن و سەرجەم بریندارەكانیش سەر بەپۆلیسی فیدراڵین كە لەهەوڵدا بوون شەڕەكە رابگرن و لەهەمان كاتیشدا شەش كەسی تر لەبەشەڕهاتوەكان دەستگیر كراون.

 

 

شەڕو ناكۆكی خێڵە عەرەبەكانی عیراق بوەتە دیاردەیەكی ترسناك كە بەهۆیەوە مەترسی بۆ سەر ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی  و گیانی هاوڵاتیانی بێ تاوان دروستكردوە.

 

لایخۆشیەوە  عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، "ئەوانەی چەک هەڵدەگرن دژی دەوڵەت یان هێرش دەکەنە سەر  هێزە ئەمنییەكان ی ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی خێرا و چارەنووسساز دەبنەوە و  هەرکەسێکیش ببێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی عێراق و دامودەزگاکانی ئەوا بە دەستێکی ئاسنین بەرپەرچی دەدەنەوە.

59 جار خوێندراوەتەوە