مالیکی: دواخستنی هەڵبژاردن بە مانای لەدەستدانی شەرعیەت و ئاژاوەگێڕییە

KNN : Kurdish News Network
09:57 - 06/09/2025
عێراق
+
-

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، وێرای جەختکردنەوە لە ئەوەی کە جگە لە هەڵبژاردن هیچ بەدیلێک نییە بۆ پێکهێنانی حکومەت،  وتی" دواخستنی هەڵبژاردن بە مانای "لەدەستدانی شەرعیەت و ئاژاوەگێڕی" دێت.

 

هەواڵ: KNN

 

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی (داهاتووی میللەت)، رایگەیاند"  "هیچ بەدیلێک نییە بۆ پێکهێنانی حکومەت جگە لە ڕێگەی دەنگەکانی ناو سندوقەکانی دەنگدان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچن". و وتیشی " ئەم هەڵبژاردنانە بڕگەیەکی گرینگی نیشتمانییە و مەرجێکی گرنگ و پێویستن بۆ پشتیوانیکردن لە عێراق و پرۆسەی سیاسی حکومەتێکی بە هێز و ئامادە".

 

ڕونیشی کردەوە" پرۆسەی دیموکراسی ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدات لە ڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە بەشداری لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بکەن، ئەرکی هەموو کەسێکە بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر میللەت و پرۆسەی سیاسی لە ئەستۆ بگرێت".

جەختیشی کردەوە: پابەند دەبین بە ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدان و دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردن دادپەروەرانە بێت و دور بێت لە سپیکردنەوەی پارە و ڕەفتاری نایاسایی و ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت، ئاژاوە حوکم دەکات و شەرعیەتی حکومەت و پەرلەمان لەناو دەچێت".

197 جار خوێندراوەتەوە