نوێنەری زەردەشتییەكانی عێراق لەگەڵ كۆبوونەوە

KNN : Kurdish News Network
04:12 - 07/09/2025
عێراق
+
-

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق لەبەغدا چاوی بەنوێنەری زەردەشتییەكانی عیراق و شاندی یاوەری كەوت.

 

نوسینگەی راگەیاندنی بەها ئەعرەجی لەراگەیەنراوێكیدا بڵاویكردوەتەوە ؛ئەمرۆ یەكشەممە لەگەڵ حەیدەر عەبدوڕ عەسفور نوێنەری زەردەشتییەكانی عیراق و شاندی یاوەری كۆبوەتەوە.

 

 

لەكۆبونەوەكەدا باس لەگرنگی یەكگرتوویی كۆمەڵگەی عیراقی و قبوڵكردنی ئەویتر نەهێشتنی گوتاری پەڕگیرانە كراوە ، كەئەوەش دەبێتە بەهێزكردنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لەعیراقدا.

 

لایخۆشیەوە بەها ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی  دوپاتیكردوەتەوە؛ کە بەهێزی  عێراق  لە فرەچەشنی و یەکگرتوویی و یەکڕیزییەكەیدا سەرچاوەی گرتوە و حكومەتەكەی سودانییش پشتیوانی لە فرەچەشنی دەكات كە نوێنەرایەتی عیراقییەكان دەكەن لەنێوەندە جیهانیەكاندا.

 

ئاینی زەردەشتی بەر لەهاتنی ئیسلام بە ( مەزدا سەنایی) ناسراوە  و خودی زەردەشتیش وەك پێغەمبەر، لەناوچەی ئاسروپادگان لە نزیك گۆلی ورمێ و لەشاری شیز ( نزیك مھاباد) ١٧٥٠ پێش لەدایکبوونی عیسا چاوی بەژیان ھەڵھێناوە.

 

زەردەشتیەکان، باوەڕیان بە خودای تاقانە و یەكتاپەرستی ھەیە بەناوی ( ئەھورا مەزدا). پەرتوکی پیرۆزیشان بریتییە لە ( ئاڤێستا) .

 

ژمارەی پەیڕەوكارانی ئاینی زەردەشتی بەزیاتر لە 100 هەزار كەس دەژمێردرێن كە بەپێی ئامارێكی ساڵی 2001 69 هەزار و 601  كەسیان  لە هیندستان و پێنج هەزار زەردەشتی تر  لە پاکستان و لە شاری کەراچی دەژین.

 

لە نێوان 18 بۆ 25 هەزار کەس لەپەیڕەوكارانی زەردەشتی لە ئەمریکای باکوور و 21 هەزار و 400 زەردەشتی لە ئێران، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە شارەکانی یەزد، کرمان و شیراز ولە تارانی پایتەخت دەژین ، هەروەها 10 هەزار زەردەشتی لە ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاست و باکوری ئەفغانستان و تاجیکستان و 3500ی تریش لەئوسترالیا و ژمارەیەكش لەهەرێمی كوردستان و عیراق دەژین.

137 جار خوێندراوەتەوە