هەپەگە ناسنامەی
پێنج گەریلای ئاشکراکرد کە لە کات و
شوینی جیاجیادا شەهید بوون.
هەواڵ: KNN
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی پێنج گەریلای ئاشکرا
کرد، کە لە کات و شوینی جیاجیادا لە ساڵی ٢٠٢١ شەهید بوون.
هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد،
ئێمە ڕۆڵە بوێرەکانی گەلی کوردستان کە لە بەرواری جیاجیادا لە ساڵی ٢٠٢١ـدا چوونە
ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکی هەپەگەدا هاتوە
" هەڤاڵانی هێژامان فەلسەفەی ئاپۆیان کردە بنەمای چۆنییەتی ژیانکردنیان، بۆ
ڕاگەیشتینان بە ئامانجەکانیان فیداییانە بەشداربوون، بەرەنگاری هەموو سەختییەکان
بوونەوە و بوونە تێکۆشەرێکی نموونەیی، ئاگایان لە سیاسەتە قڕکاری و لەناوبردنەکانی
دەوڵەتی تورک بوو کە خواستی سەرکووتکردنی کوردستان بوو، بەو پەڕی بوێرییەوە لە دژی
ئەو سیاسەتانە وەستانەوە و بوونە قەڵغانێک بۆ پاراستنی گەلەکەمان".
1429 جار خوێندراوەتەوە