وەزارەتی بازرگانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی ئەڵمانیا، چین و
بەرازیل ڕێككەوتنی واژۆ كرد بۆ کردنەوەی هێڵی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە عێراق.
هەواڵ:KNN
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند، "پرۆژەی کردنەوەی هێڵەکانی
کۆکردنەوەی ئۆتۆمبێلی جیهانی لە عێراق بەپێی ڕێکارە تەکنیکی و ڕێکخراوەییەکان لەگەڵ
کۆمپانیا فرە ڕەگەزەكات بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پڕۆژەکە هەنگاوێکە بەرەو دروشمی دروستکراوی عێراق،
و ئامانجی دامەزراندنی کرێکاری ناوخۆیی و دابینکردنی ئۆتۆمبێلی ئابووری و دۆستی ژینگەیە".
بەوتەی حەنون شوێنی تایبەت بۆ پڕۆژەکە
لە باشووری بەغدا و ناوچەکانی دیکەی وڵات ئامادە کراوە و وتیشی پڕۆژەکە چەندین ئامانج بەدەست دەهێنێت، دیارترینیان
دامەزراندنی لانیکەم 50%ی هێزی کاری عێراق و پەرەپێدانی پیشەسازی نیشتمانی و ئەگەری
هەناردەکردنی بەشێک لە بەرهەمەکە ئەگەر بڕی پێویست لەبەردەستدا بێت بۆ ئەوەی بازاڕی
ناوخۆیی تێربكات.
ڕوونیشیکردەوە، "ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە عێراق کۆدەکرێنەوە پێشکەوتوو دەبن،
لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە، ژینگەدۆست دەبن، و بە غاز کاردەکەن وەک بەدیلێک بۆ بەنزین.
هەروەها ئابووریش دەبن، ڕێگە بە هاووڵاتیانی کەم دەرامەت دەدات بە قیست و سوودێکی
زۆر کەم بیانکڕن".
96 جار خوێندراوەتەوە