عێراق؛ قەرزە كەڵەكەبوەكان لەهەڵكشاندایە

KNN : Kurdish News Network
03:21 - 02/09/2025
ئابوری
+
-

قەرزە كەڵەكە بووەكانی ناوخۆ كە لەئەستۆی حكومەتی عیراقیدایە بۆ زیاتر لە 87 تریلیۆن دینار بەرز بوەتەوە.

 

هەواڵ:KNN

بانكی ناوەندیی عیراق ئاشكرایكرد؛ تاوەكو كۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ فەرزە كەڵەكە بوەكانی ناوخۆ بۆ 87 ترلیۆن و 745 ملیار دینار بەرز بوەتەوە.

 

بەپێی ئامارێكی فەرمی بانكی ناوبراو قەرزە ناوخۆییەكانی حكومەتی عیراقی لەمانگی رابردودا بەبەراورد بەمانگی ئایار بەڕێژەی 2.56% بەرز بوەتەوەو گەیشتوەتە 85 ترلیۆن و 503 ملیار دینار.

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە ڕێژەی قەرزەكان لەماوەی ئەمساڵ بەراورد بەساڵی 2024 بەرێژەی 5.35% بەرز بوەتەوە واتە بەبڕی 83.050 تريليون دينار.

 

جەختیشكراوەتەوە لەوەی كە بەرز بوونەوەی قەرزەكان لەمانگی حوزەیراندا دەگەڕێتەوە بۆ شایستە داراییەكانی جوتیاران كەبڕەكەی 14 تریلیۆن و 930 ملیار دینار بووە.

46 جار خوێندراوەتەوە