دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەپەیامێكیدا
كەئاراستەی سەرۆكایەتیەكانی هەرێم و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانە
و نوێنەرانی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان كردوە سەبارەت شەڕەكەی لالەزار لەسلێمانی رایگەیاندوە.
هەواڵ: KNN
وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە ؛ پاش ماوەیەک لە چاوەڕوانی بۆ زانینی سۆراغی ئەو
کەسانەی تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان لە بارەوە نازانرێت. دەزگای ئاسایش/ سلێمانی لەڕێگەی
ڕاوێژکارێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤەوە بە ئێمەی ڕاگەیاند دواین لیستی ناوی بێ
سەر و شوێنان کە نێر دراوە بۆ دەزگای ئاسایش، لەلای ئێمە نین تەنها ئەو ئامارەی
جاری پێشوو تر کە لە بەر دەستەمان دابوو لەلای ئاسایشی سلێمانین.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو کەسانەی نادیارن بەشێکیان لەدژە تیرۆر یان
کوماندۆی سلێمانین، ئەو ڕێگا نەدان و زانیاری پێ نەدانە بە کەس و کاریان و
بەدەستەی مافی مرۆڤ گومان هەڵدەگرێت و ئەوەمان پێ دەڵێت ئەو کەسانە ئەشکەنجە درابن
و توندوتیژی لەگەڵیان بەکار هاتبێت لە کاتی دان پێدان بۆیە نایانەوێت کەس بیان
بینت.
پێویستە هەموو لایک بزانن ماوەی هەفتەیەکە
دەستەی مافی مرۆڤ لەڕێگەی ڕاوێژکارێکی دەستە داوای کردووە کە تیمێکی دەستە بە
سەرۆکایەتی سەرۆکی دەستە د. مونا سەردانی بەشێک لەو ڕاگیراوانە بکات لەناویاندا
لاهوری شیخ جەنگی، بەڵام دەزگاکانی ئەمنی سلێمانی ڕەتیان کردووە بە بیانووی ئەوەی
کە تیمی دەستە پێشتر هاتووە پێویست ناکات دووبارە بێن لە کاتێکدا بۆ هیچ کەس و
لایەنێک نییە سەردان و بەدواداچوون بۆ کەیسەکانی مافی مرۆڤ سنووردار بکات،
دەستەكە دووپاتیكردوەتەوە كە لەگەڵ
چەسپاندنی یاسای یە بەپێی ڕێکارە ڕێگە پێدراوەکان پشتگیری سەروەری یاسا دەکەین و
دژی هەر جۆرە پێشێلکاری و کارێکی هەڕەمەکین و جەختیش لەسەر ڕۆڵی دەستەی مافی مرۆڤ
دەکەینەوە کە پێویستە هەرچی زووە کار ئاسانی بۆ سەرۆک و تیمەکانمان بکرێت بۆ
بەدواداچوون بۆ هەر کەیسێک لە هەر کوێ و لای هەر دەزگایەک بێت.
لە کۆتایدا دەستەكە داوای كردوە کە لیژنەیەکی باڵا پێک بهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوەو
بەدواداچوون و ڕاستی و دروستی ئەم کەیسە، لە دەرەنجامەکانی خەڵکی کوردستان ئاگادار
بکرێنەوە .
701 جار خوێندراوەتەوە